zagros news agency

یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لە نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڵوگۆڕ و پێشخستنی توانا کارگێڕییەکان واژۆ کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆ کرا.

یادداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌غدا.. خۆپیشاندانی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

یاسین

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: رەزامەندیی لەسەر خانەنشینكردنی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی درا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

یاسین