نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی ڕابردو دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی نزمبوەتەوە و بە 63 دۆلار و شەش سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

