zagros news agency

ئیسرائیل لە سووریا کونسولخانەی ئێرانی كرده‌ ئامانج

 

کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق درایە بەر هێرشێکی ئاسمانی و بە پێی زانیاریە بەراییەکان زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەی کۆنسۆلخانە و ئۆتۆمبێلی دەوروبەری باڵەخانەکە گەیشتووە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە سوریا هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم هێرشەدا چەند کەسێک کوژراون، لەنێویاندا فەریق محەممەد ڕەزا زاهیدی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودسی سوپای پاسداران کوژراوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، هەواڵی گیانلەدەستدانی شەش کەسی بڵاوکردەوە. تۆڕی ئەلعالەم سەر بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەواڵی گیانلەدەستدانی لانیکەم دوو کەسی بڵاوکردەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئامادەبوونی فەیسەڵ موقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا دەردەخات.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 1500 کەشتی لە گەرووی هورمز چاوەڕێی تێپەڕینن

سەڵاح

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

یاسین

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

سەڵاح