له دوای كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له لوبنان و رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی نفوزی خۆیانن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وه‌ك پێگه‌ی (ئه‌لحوڕه) بڵاوی كرده‌وه ئێستاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كات كاتی عێراقه.
له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 شه‌ڕ و پێكدادان له غه‌ززه ده‌ستی پێكرد و تاوه‌كوو ئیستاش به‌رده‌وامه و سوپای ئیسرائیل گوزی كوشنده‌ی له حه‌ماس وه‌شاند و هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی دیاری له لوبنان كوشتووه كه دیارترینیان حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا بوو و هه‌روه‌ها رژێمی ئه‌سه‌دیش رووخا و حكوومه‌تی ئێستای سووریا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێكه‌وتنی ئاشتی بكات.
ئێستاش حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش گرووپه چه‌كداره میلشیاكانی عێراق ماون كه ئه‌مه‌ریكا كاره‌كانی له دژیان ده‌ست پێكردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراقی سه‌ر به ئێران، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه‌تایبی سه‌ید شوهه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵا ئه‌وفیا و كه‌تایبی ئیمام عه‌لی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هێرشه‌كانی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كردوویانه‌ته سه‌ر باڵویزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌مانان له عێراق.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیحسان شمه‌ری، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری (ئه‌لته‌فكیر ئه‌لسیاسی) له عێراق ڕایگه‌یاندووه، پۆلێنكردنی ناوی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی تریش.
شمه‌ری بۆ (ئه‌لحوڕه) روونی كرده‌وه، ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێش هه‌ڵبژاردن له به‌رامبه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان گیراونه‌ته به‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان، سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.

