zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: ئامانجمان کۆتاییهێنانە بە جەنگی غەززە و برسیکردنی هاووڵاتیانی

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئامانجیشمان کۆتاییهێنانە بە جەنگ غەززە و برسیکردنی هاووڵاتیانی فەڵەستین.

ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: پابەندبوونی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە کەرتی غەززە بەرز دەنرخێنین، ئامانجیشمان کۆتاییهێنانە بە جەنگ بە برسیکردنی غەززەییەکانە.

ماجد ئەنساری ئاماژەی بەوەشدا، قەتەر و میسر پلانێکیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە ڕادەستی حەماس کردووە و شاندی حەماسیش بەڵێنی داوە لێی بکۆڵێتەوە، لە یەکەم ڕۆژەوە پابەند بووین بە کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەیاندنی یارمەتی و ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر باسی لەوەش کرد، شاندی دانوستانکاری حەماس بەڵێنی دا پلانی ئەمەریکا تاوتوێ بکات و هێشتا کات زووە بۆ وەڵامدانەوە، دەشڵێت: قەتەر لە یەکەم ڕۆژەوە هیچ هەوڵێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە یان پشتگیریکردنی دانیشتوانەکەی دوا نەخستووە.

لەباسی هێرشی سەر قەتەر، ماجد ئەنساری گوتی: لە یەکەم ڕۆژی دەستدرێژی سەر قەتەر، سەرنجمان خستووەتە سەر سەلامەتی خاکمان و سەروەریمان، نابێت ئەو هێرشانە دووبارە ببنەوە و وڵاتەکەمان بکرێتە ئامانج، جەختیشی کردەوە، یەکەم هەنگاو سەبارەت بە پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، ڕێککەوتنی نێوان هەموو لایەنەکانە.

ڕوونیشی کردەوە، ئەوەی لە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بیستومانە ئەوەیە، کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ پلانەکەی ترەمپی قوبوڵکردووە دەربارەی ڕاگرتنی شەڕی غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین

لە كۆی 45 هەزار داواكاریی قوتابیان، 44 هەزاریان لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون

سەڵاح

بارسێلۆنا پشتگیری لە سکاڵاکەی فلیک دەکات

یاسین