نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 66 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی نزمبوەتەوە و بە 62 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

