zagros news agency

چاوەڕوانی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی سووریا دەکرێت

گوتەبێژی شاندی دانوستانکار لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە لە دە ڕۆژی سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی نوێدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی گواستنەوەی سووریادا بەڕێوەبچێت. یاسر سلێمان، گوتەبێژی شاندی دانوستانکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق، بۆ میدیا ناوخۆییەکان گوت، کۆبوونەوەکەی نێوان فەرماندەی گشتیی هەسەدە، مەزڵوم عەبدی، و سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا، ئەحمەد شەرع، بەهۆی هۆکارە تەکنیکییەکانەوە دواخرا. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سوورە لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا و خوازیارە گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار نەهێڵێت.
سلێمان ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر هەیە کۆبوونەوەیەک لە دە ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێدا لەنێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێت. ئامانج لەو کۆبوونەوەیە تێپەڕاندنی بەربەستەکان و دۆزینەوەی خاڵێکی هاوبەشە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لەسەر زەوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئێران كۆبووەوە

سەڵاح

جێنیفەر ئانیستۆن بۆ کۆچی دوایی دەرهێنەری “Friends”: وەک باوک بوو

ART

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاسین