ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندامانی حزب و دڵسۆزانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م جاره‌ش پارتی ده‌كه‌نه‌وه به حزبی ژماره‌یه‌ك له عێراق.
ئاری نانه‌كه‌لی بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئاماده‌ین بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێده‌كات پارتی و جه‌ماوه‌ری پارتی و خه‌ڵكی كوردستان دڵسۆزانه و خۆشه‌ویستانه ده‌چنه ده‌نگدان و حزبی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن پارتی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هێزترو گه‌رموگورتر له ئاستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك هاتوه‌ته‌وه مه‌یدان و پشتیوان به‌خوا پارتی ئه‌م جاره سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له ئاستی عێراق تۆمار ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له ئیستاوه جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری پارتی به‌جۆرێكه كه خۆرسكانه خه‌ڵك له‌ئاستی خۆیه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی كردووه.

