نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەراورد بەدوێنێ، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 65 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی نزمبوەتەوە و بە 62 دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت

