zagros news agency

بۆردومانێكی ئیسرائیل له‌ لوبنان كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی 10ی 2025، میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر باشووری لوبنان، كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌.

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جه‌رمق – هه‌ردلی، له‌ باشووری لوبنان كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ هێشتا نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنی به‌هه‌مان شێوه‌ ئیسرائیل به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان شاری نه‌بتییه‌ی له‌ باشووری لوبنان كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

سەڵاح

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان 65 کاندیدی دوور خستەوه

یاسین

سەرچاوه ئەمنییەکان ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی میت لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئاشکرا دەکەن

یاسین