ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی 10ی 2025، میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه كه له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر باشووری لوبنان، كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئاشكرا كراوه كه ئیسرائیل به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جه‌رمق – هه‌ردلی، له باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه هێشتا نه‌خراوه‌ته ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنی به‌هه‌مان شێوه ئیسرائیل به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان شاری نه‌بتییه‌ی له باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

