zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

 

بەهۆی دەست پێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ، داوا لەسەرجەم لیست و ڕەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرە بەڕێزەکانی بەژادار لەهەڵبژاردن دەکەین کەلەو ماوەیەی ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەشەکردن. وێنە و پۆستەری بەربژێرە کان و بڵاو کراوەکانیان بەستونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران.پۆستەرە گەورەکان بەباشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی ڕەشە با وە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەێنن وە هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان.
داوا لە بانگەشە کاران دەکەین لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر سەرنەکەون و جەستەیان لەجام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە ، ڕێگاو شەقامەگشتیەکان نەگرن لەپێناو و دروست نەبونی جەنجاڵی هاتووچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و ڕونەدانی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو . دەخوازین وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوە بچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

گوران

کۆمپانیای AMD لەگەل Open Ai گرێبەست دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی

یاسین

کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ گرفتێکیش نەبووە

سەڵاح