zagros news agency

کۆمیسیۆن: رێوشوێنی توند بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەگرینەبەر

جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند کە رێوشوێنی توند سەبارەت بە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن گیراونەتەبەر، هەروەها ئاماژەی بە پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند کرد بۆ بەدواداچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
غەلای گوتی: “کۆمیسیۆن کارەکانی لەگەڵ ئەمانەی بەغدا و فەرمانگە شارەوانییەکاندا رێکدەخات بۆ دابینکردنی پشتگیری و هاوکاری و چاودێریکردنی مەیدانی، هاوکات لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکاندا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە رێکخستنی بانگەشە لەڕێگەی میدیا جۆراوجۆرەکانەوە، لەگەڵ بوونی لیژنەی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتانەی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە.”
روونیشیکردەوە کە “سیستمی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن رێوشوێنی توندی داناوە، کە دیارترینیان بریتییە لە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی یان بەکارهێنانی باڵەخانەکانی وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت و شوێنە ئایینییەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەروەها رێگری لە بەکارهێنانی دروشمی دەوڵەت یان دروشمی کۆمیسیۆن لە هەڵمەتەکاندا.”
گوتیشی: “رێنماییەکان قەدەغەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و دەسەڵاتە خۆجێییەکانەوە دەکەن، وەک پێدانی نامەی سوپاس و پێزانین یان بڕیاری دامەزراندن یان بەخشینی زەوی نیشتەجێبوون وەک بەڵێنی هەڵبژاردن، هەروەها رێگری لە بەکارهێنانی توانا مادی و مرۆییەکانی دەوڵەت بۆ مەبەستی بانگەشە دەکەن.”
روونیشی کردەوه: “سیستمەکە رێگری لە خەرجکردن لە پارەی بودجەی گشتی بۆ هەڵمەتەکان دەکات، هەروەها قەدەغەی هەر جۆرە فشار و زۆرلێکردنێک لەسەر دەنگدەران یان ئاراستەکردنی ئیرادەیان بە قازانجی کاندیدێک یان لایەنێکی سیاسی دیاریکراو دەکات، هەروەها رێگری لە خستنەڕووی هەر بیرۆکەیەک دەکات کە بانگەواز بۆ وروژاندنی توندوتیژی و رق و کینە یان ناکۆکی تائیفی یان نەتەوەیی یان ئایینی یان خێڵەکی بکات لەناو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، جا چ لەڕێگەی وێنەکان یان وتارەکان یان میدیا جۆراوجۆرەکانەوە بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشداری لە هاڕەکردنی نرخی نەوت دەدرێت

یاسین

فه‌رمانبه‌رێك زیانی ملیارێك دینار لە حكوومەتی عێراق دەدات

سەڵاح

سوودانی بەسەردانێکی فەرمی چووە برۆکسل

دڵشاد