zagros news agency

هۆشداری لە هاڕەکردنی نرخی نەوت دەدرێت

وەزیری نەوتی سعوودیە ڕایگەیاند، ئەگەر بەرپرسانی ناو ئۆپێک، پابەند نەبن بە سنوورەکانی بەرهەمهێنان، کە ڕێککەوتنی لەسەرکراو، ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 50 دۆلار دابەزێت.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە پشتبەستن بە نوێنەرانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس، بڵاویکردەوە، وەزیری نەووتی سعودیە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەندامانی گروپەکە پابەند نەبن بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەسەری ڕێککەوتوون، ڕەنگە نرخی نەوت بۆ 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزێت.
ئەندامانی سەرەکی هاوپەیمانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەبچێت، تاوتوێی ئەوە بکەن کە ئایا سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت سووک بکرێت.
دوای ئەوەی ئێران شەوی ڕابردوو، نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، دوای ئەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکان و زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ڕەنگە ببێتە هۆی پەکخستنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ناوچەکە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.63 دۆلار بە ڕێژەی 2.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 19 سەنت، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمەریکیش بە ڕێژەی 1.70 دۆلار بە ڕێژەی 2.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 71 دۆلار و 53 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێـنـێـت

یاسین

پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەریر جێبەجێ دەكرێت

یاسین

سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون لە عێراق: لە ماوەی شەش مانگدا ٧٠٠ حاڵەتمان وەرگرتووە

سەڵاح