zagros news agency

وەزیری نەوت: زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە

 

حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە یەکەمین کەشتی نەوتهەڵگر بە نەوتی هەرێمەوە لە بەندەری جیهان بارکراوە.

عەبدولغەنی راگەیاند: ” دوای وەستان زیاتر لە دوو ساڵ چەند رۆژێک لەمەوبەر، پرۆسەی پەمپکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان لەڕێگەی هێڵی عێراق-تورکیاوە دەستی پێکردەوە.”

ئاماژەی بەوەشدا کە “بۆ یەکەمجارە حکومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم وەردەگرێت و خۆی بەرپرسیارێتی هەناردەکردنی دەگرێتە ئەستۆ بۆ دەرەوەی عێراق.”

راشیگەیاند: “ئەو بڕەی تا ئێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە نزیکەی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل و یەکەمین کەشتی نەوتهەڵگر لە بەندەری جیهان بە بڕی 650 هەزار بەرمیل به نەوتی هەرێم بارکراوه.”

عەبدولغەنی روونیشی کردەوە کە “بارکردنی ئەم کەشتییە تەواو دەکرێت و بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات کە گرێبەستی لەسەر کراوە.”

وتیشی: “ئەمە بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت بۆ حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەرکەوتن لە پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ بودجەی دەوڵەت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند “زاهیر عەبدوڵڵا” بەخاكسپێردرا

سەڵاح

پارێزگاری دهۆک: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران

سەڵاح

ترەمپ و پووتین دوو کاتژمێر تەلەفۆنیان کرد: “ڕووسیا ئامادەی ئاشتییە لەگەڵ ئۆکراینا”

سەڵاح