به‌رپرسی لقی 17ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێگای ئاژانسی زاگرۆسه‌وه هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر بۆ لایه‌نگر و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند.
نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی 17ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ی10ی2025 گوتی: “چاوه‌رانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی بن به لیستی 275 له شه‌نگال و ئه‌مجاره پارتی به‌گه‌رموگورتی و تاكتیك و هێزێكی جیاوازه‌وه له‌شه‌نگاله‌وه موژده‌ی سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نێت”.
گوتیشی: “وێرای رێگریه‌كان له كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له شه‌نگال و چونه‌وه پارتی له‌و شاره چاوه‌ڕوانبن پارتی ئه‌م جاره‌له شه‌نگال هێزی خۆی نیشان ده‌دات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی باردوو گه‌رموگورتر و باشتره خۆی ئاماده كردووه پارتی كار بۆ ماده‌ی 140 و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ده‌كات”.
راشی گه‌یاند: كاندیدانی پارتی له سنووری شه‌نگال كچ و كوری لێهاتوو و جوامێر‌و به‌هه‌لویستن داواكارین ده‌نگیان بده‌نێ.

