zagros news agency

دیل پیێڕۆ؛ یۆڤانتۆس پاڵێوراوی سەرەکی سێریا ئەیە

 

ئەلیساندرۆ دیل پیێڕۆی ئەفسانەی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشتری یانەی یۆڤانتۆس لەنوێترین لێدوانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان چەن بابەتێکی نوێی وروژاند و لەبەرچاوی هەموواندا یۆڤانتۆسی کردە پاڵوێراوی سەرەکی بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی ئەم وەرزە.

 

دیل پیێرۆ دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر میلان لە یەکشەممە وتی؛یۆڤانتۆس ئامادەیە بۆ ئەم ئاڵەنگاریە،کە لەم سەرەتایەش هەستێکی باشە ئەم یاریە،چونکە ئێمە دەمانەوێت هەرزوو بۆ هەمووانی بسەلمێنین یۆڤانتۆس یانەیەکی گەورەیە و خاوەنی تیپێکی بەهێزە وە لەو یاریەشدا یاریزانەکان چی پێویست بێت دەبێ بیکەن.

 

سەبارەت بە ئاستەنگیەکانی بەردەم یۆڤی دیل پیێڕۆ وتی؛ نەبوونی گۆڵپارێزێکی گەورە ئاستەنگی دروست دەکات بەڵام ئەمە نابێتە خاڵێکی لاوازی گەورە چونکە کاتێک تیپەکە یەکگربوو دەتوانرێ هەموو شتێک بکرێ بۆ سەرکەوتن و بردنەوەی نازناوەکان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حوراس ئەلدین لە سوریا زیادی کردووە

سەڵاح

راگەیێندراوی ئەو گرووپە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەمڕۆ چەکیان دانا

سەڵاح

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ١٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە کوتلەکان بۆ دابەشکردنی ئەندامەکانیان بەسەر لیژنەکاندا

یاسین