zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسی ونبوونی 50 هەزار پاكستانییەكە یەكلا كردەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایدەگەیەنێت، وەزیری ئەوقافی پاكستان دووپاتی لەوە كردووەتەوە، میدیاكان زانیارییەكانیان شێواندووە، 50 هەزار پاكستانییەكە ون نەبوون، تەنیا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و لە بازاڕدا كار دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی ونبوونی 50 هەزار پاكستانی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، پەیوەندیان بە شودری حسێن، وەزیری ئەوقافی پاكستان كردووە، تا لە راستی رووداوەكە بزانن.

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزیری ئایینی پاكستان رەتی كردووەتەوە ئەو 50 هەزار پاكستانییە تەنیا هی ئەمساڵ بێت، بەڵكو هی چەند ساڵی رابردووە.

ئەوەش هاتووە، كە شودری حسێن، دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە میدیاكان زانیارییەكانیان شێواندووە، كاتێك لە تۆڕی (ئێكس) ئاماژەی بەوە كرد، لە چەند رۆژی رابردوو چاوی بە باڵوێزی عێراق كەوتووە، باڵوێز پێی گوتووە “50 هەزار پاكستانی لە عێراق نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە و لە عێراق بەدوای ئیش دەگەڕێن.”

چەند رۆژێكە لە عێراقدا، 50 هەزار پاكستانی ونبوون، حكوومەتی پاكستان داوای لێكۆڵێنەوەی كردووە، حكوومەتی عێراقیش، ئاماژەی بەوە كردووە، بەشێك لەوانە بەنایاسایی چوونەتە بازاڕ و كار دەكەن. هاوكات هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە دەستگیركردنی بەكۆمەڵی پاكستانییەكان كردووە.

لە رابردوو وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق دووپاتی كردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەشتیارێكی زۆر لە وڵاتانەوە ڕوویان لە عێراق كردووە لەوانەش پاكستانی، بەڵام بەشێك لەو پاكستانیانە بەبێ مۆڵەت و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی چوونەتە بازاڕ و دەستیان بە كاركردن كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا ژمارەیەك زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای پێشكەش بە قوتابییانی هەرێمی كوردستان كرد

سەڵاح

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا و سوپای نیشتمانی لە سووریا تاوانی جەنگیان کردووە

سەڵاح

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان

یاسین