zagros news agency

عێراق و ئێران 118 ڕوفاتیان ئاڵوگۆڕ کرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـ10-2025، لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە ڕێوەڕەسمێک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی سەربازانی عێراق و ئێرانی بەڕێوەچوو، کە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کوژراون.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی، ئێستا ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پاشماوەی ڕوفاتەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە نێوان هەردوولا لە دەروازەی سنووری شەلامچە لە ڕۆژهەڵاتی بەسرە دەستیپێکردووە، ئاماژە بەوەشکراوە، “ژمارەی ڕووفاتەکان 70 عێراقی و 48 ئێرانی بووە.” هەروەها زۆربەی ڕوفاتەکانی عێراق نەناسراونەتەوە.

ئاڵوگۆڕی پاشماوەی ڕوفاتەکان لە نێوان عێراق و ئێران بە پێی ڕێکەوتنی جنێڤە کە لە ساڵی 2008ەوە واژۆ کراوە، بەڵام ئاماری فەرمی لەسەر کۆی ژمارەی ڕوفاتەکان ئاشکرا نەکراوە.

No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

سەڵاح

تڕەیلەری دووبارە نمایشکردنی “Avengers” ملیۆنان بینەری هەیە

ART

درێژترین ماوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرابێت و حکومەت پێک نەهاتبێت لە جیهان

گوران