zagros news agency

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

 

ئه‌مه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌:

ڕۆژی دووشەممە ( ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

هاوکات مووچەی مانگی تەمووزو مووچەی مانگی کانونی دووەمی  ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

٢٠٢٥/١٠/٥

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمارە دەنگییە نوێیەکانی مایکل جاکسن و گومانەکانی پەیوەندی بە دۆسییەی ئێپستاین

ART

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەكات

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە دابەزین بەردەوامە

سەڵاح