zagros news agency

لە پڕۆژەی ڕووناکیدا 80%ی هاوبەشی ماڵان لە هەڵەبجە لە مانگی 9 کەمتر لە 15 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی نۆ بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانیی پارێزگای هەڵەبجە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.

ئاماژەى بەوەش داوە، پسوولەی مانگی نۆ یەکەم پسوولەیە بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەڵەبجە دوای ئەوەی پارێزگاکە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بووە یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابین بکرێت و لە ئەنجامدا زیاتر لە 60 مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێندرانەوە.

لە درێژەدا باس لەوە کراوە، تاوەکوو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی کە زیاترە لە ٪50ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی و سەنتەری هەموو پارێزگاکان کارەبای بەردەوامییان بۆ دابینکراوە.

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026.

پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2025 ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی كۆتاكان

دڵشاد

دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو

سەڵاح

تورکیا هەوڵی ڕزگارکردنی نزیکەی ٢٠٠ “هاووڵاتیی مەدەنی” لە تونێلەکانی غەززە دەدات

یاسین