zagros news agency

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: له رۆژی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتووچۆ نابێ

 

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، قەیس مەحەممەداوی، جەختی لە ئامادەباشی هێزه ئەمنییەکان کردەوە بۆ دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن.

مەحەممەداوی، لە کۆنفرانسێکی ئەمنیی فراواندا کە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرکردە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرانی دەزگا هەواڵگرییەکان و نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە پارێزگاکە رایگەیاند: “لێژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە لە سەردانە مەیدانییەکانی بۆ پارێزگاکان و نەینەوا ئەمڕۆ وێستگەیەکی گرنگ بوو بەهۆی تایبەتمەندیی ئەمنی و پێگەی نیشتمانییەوە.”

جەختیشی کردەوە کە “پلانە مەیدانییەکان بە وردی داڕێژراون و بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سوپا، پۆلیس، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی”.

محەممەداوی کە “لە رۆژی هەڵبژاردندا قەدەغەی هاتووچۆ نابێت و ئامانجی سەرەکی دابینکردنی کەشێکی هەڵبژاردنی جێگیر و ژینگەیەکی سەلامەتە کە رێگە بە هاووڵاتی بدات بە ئازادی تەواو دەنگی خۆی بدات.”

مەحەممەداوی روونی کردەوە کە “هەماهەنگی لە نێوان لێژنەی ئەمنی و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا رۆژانە و راستەوخۆ بەڕێوەدەچێت” و کاری تەواوکاری لەنێوان هەردوو لادا پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان، کۆگاکان، دابینکردنی گواستنەوەی کەرەستەی هەڵبژاردن، جگە لە دڵنیابوون لەسەر ئاسانکاری لە جووڵەی دەنگدەراندا دەگرێتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای YouTube ژیری دەستکرد بۆ ئەپەکی زیاد دەکات

یاسین

به‌په‌له‌..ئه‌مشه‌و كه‌س و كاری كوژراوانی لاله‌زار له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

یاسین

مەسرور بارزانی: خەڵکی کوردستان هەرگیز رێگە نادات عێراق بگەڕێنرێتەوە سەردەمی دیکتاتۆری

سەڵاح