zagros news agency

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی: سیستەمێکی پێشکەوتوو ساڵی داهاتوو دەگاتە عێراق

 

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، فەریق روکن موهەنەد غالب ئەسەدی، جەختی لەسەر گەیشتنی سیستەمێکی پێشکەوتوو کردەوە لە ساڵی داهاتوو کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئامانجە پێشکەوتووەکانی وەک فڕۆکەکان و هەروەها کارکردنی لە ژێر بارودۆخی شەڕی ئەلکترۆنیدا هەیە.

ئەسەدی راگەیاند: “لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستەمێکی زۆر پێشکەوتووی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی دەگات و توانای فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی بەرز دەکاتەوە کە بتوانین بەهۆیەوە بەشێکی گەورە لە ئەرک و فەرمانەکان جێبەجێ بکەین”.

راشیگەیاند: “سیستەمەکە زۆر پێشکەوتوو دەبێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئامانجەکانی وەک فڕۆکە و چەندین ئامانجی جۆراوجۆری ئاسمانی دەبێت، هەروەها توانای کارکردنی لە ژێر بارودۆخی شەڕێکی ئەلکترۆنیی پێشکەوتوودا هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

رێگەیەکی سەرەکی لە گەرمیان قیرتاو دەکرێت

یاسین

حزبوڵڵای لوبنان پێشنیاری سەرۆک‌کۆماری رەتکردەوە

یاسین

یۆرۆلیگ.. ڕۆما بە ئاسانی شکستی بە پراگای میوانی هێنا

یاسین