zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی نوێی هاوکارییەکانی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

لە بەردەوامی کارە مرۆییەکانیدا بۆ پاڵپشتیکردنی لێقەوماوان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی نوێی هاوکاریی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بڕێکی زۆر سووتەمەنی، کەلوپەلی خۆراکی و پێداویستییە ناخۆراکییەکان و لە دەروازەی سنووری پێشابوورەوە تێپەڕین.

ئەم کاروانە وەک بەشێک لە ستراتیژی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ فریاکەوتنی خێرا و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان بۆ هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە کراوە. هاوکارییەکان بە وردی بەسەر ئەو کەرتانەدا دابەش کراون کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی، لەوانە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ گەرمکەرەوەکان لە وەرزی سەرمادا، لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی و پێداویستییە تەندروستی و ناوماڵییەکان.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەروازەی سنووری پێشابوور سەرپەرشتی تێپەڕبوونی کاروانەکەیان کردووە و ئاماژەیان بەوە داوە کە دەزگاکە بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکان بەبێ جیاوازی، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی خێزانەکان و باشترکردنی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا.

ئەم هەنگاوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاتێکدایە، کە پێشتر و لە چەندین قۆناغی جیاوازدا کاروانی گەورەی دەرمان و هاوکاری لۆجیستییان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و جەخت لەسەر بەردەوامی ئەو پەیامە مرۆییە دەکەنەوە کە دەزگاکە لەسەری دامەزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ واشنتن و جێگرتنەوەی بە چین یان ڕووسیا له ئارادایه

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

دڵشاد

ئانۆ جەوهەر: لە سلێمانی یەك گوند و قوتابخانەی كریستیان نییە

سەڵاح