پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز خاتوو (فریشتە سیوەیلی).
ئهمهش دهقی پرسهنامهكهیه:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو(مەعسومە خەسرەو عومەر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥

