وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، بۆ كڕینی ئاو و مۆز و پسكیت، گرێبه‌ستێكی 42 ملیار دیناری واژۆ كردووه و په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ، گه‌نده‌ڵی له‌و بابه‌ته‌دا كراوه.
ئه‌میر مه‌عمووری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: “ئاوی گڵاس (كارتۆن)ی به هه‌زار و 100 دیناره، كه‌چی له‌و گرێبه‌سته‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردوویه‌تی به 13 هه‌زار و 500 دینار دانراوه.”
گوتیشی: “ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌یه كه كراوه، په‌روه‌رده خۆی كتێبی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نیه بیدات به قوتبابیان، كه‌چی ده‌چێت گرێبه‌ستی وه‌ها ده‌كات كه سوودی نیه.”
ئاشكراشی كرد: “بۆ كڕینی ئاو 9 ملیار دینار حیساب كراوه، كه به‌و پاره‌یه ده‌توانرا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكرێت.”
ڕاشیگه‌یاند، هه‌ر له گرێبیه‌سته‌كه بۆ كڕینی مۆزیش 14 ملیار و بۆ بسكیتیش 19 ملیار دینار دانراوه كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك مۆز 3500 دینار حیساب كراوه؟!.

