zagros news agency

عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەکات

 

عێراق پێشوازی لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بوونەتە هۆی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە. داواش دەکات مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین و گەیشتن بە خواستەکانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەستەبەر بکرێت.

پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، عێراق پێشوازی لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بوونەتە هۆی ڕێککەوتنی ئاشتیی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی سڤیل و هێنان کایەی سەقامگیری دووپات دەکاتەوە، هەروەها مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین و گەیشتن بە خواستەکانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەستەبەر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی کردەوە، پێویستە ئاگربەستی خێرا و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ گرفت بۆ ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە فەراهەم بکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی کەشێکی مرۆیی بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس لەسەر قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکەی سەر غەززە ڕێککەوتوون، کە ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل تاوەکوو شوێنی دیاریکراو و ڕاگرتنی شەڕ لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مونا قه‌هوه‌چی: په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌ ئاست خواست و داواكاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو

یاسین

راژان عەولا : پارتی لە كوێبێت ئارامی و ئاوەدانی لەوێیە

گوران

دووەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سەڵاح