بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (هەڵگورد شێخ نجیب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، سەردانی قائمقامیەتی قەزای چۆمان یان کرد، لەلایەن بەڕێز قائمقامی قەزای چۆمان پێشوازیان لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا ووردەکاری ڕەوشی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکان و پڕۆژە و داواکاریەکان و پێشوەچوونەکانی تەندروستی لەسنوری چۆمان گفتوگۆ کرا و ڕێوشوێنی پێویست کرا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی داهاتوو و باشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.




