zagros news agency

پووتین له گفتوگۆ لەگەڵ سوودانی داوای دواخستنی لوتکەی رووسی-عەرەبیی کرد

 

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پووتین، ئێوارەی ئەمڕۆ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و داوای دواخستنی لوتکەی ڕووسی-عەرەبی بۆ کاتێکی دیکه کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی رۆژنامەوانی کرملین بڵاوی کردەوه، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەنێوان سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پووتین و سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد سوودانی، هاتووە کە هەردوو لایەنی ڕووسی و عێراقی پایتەختی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی دواخستنی لوتکەی ڕووسی-عەرەبی، لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە، ئاگادار دەکەنەوە.
بڕیار بوو “یەکەمین لوتکەی عەرەبی-ڕووسی” هەفتەی داهاتوو ببەسترێت، لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان هەردوو لا لە قۆناغی داهاتوودا، بە لەبەرچاوگرتنی دیدی لایەنەکان کە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاریکارییەکان دامەزراوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو داتایە نێودەوڵەتییانەی ئێستا هەن.
ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە، دوای ڕاوێژکردن لە نێوان سەرۆکایەتی (عێراق) و سکرتاریەتی گشتی هات بۆ تاوتوێکردنی ڕێکخستنەکانی بەستنی یەکەمین لوتکەی عەرەبی-ڕووسی و خولی حەوتەمی کۆڕبەندی هاریکاری عەرەبی-ڕووسی لەسەر ئاستی وەزیران، هەروەها بۆ ڕێککەوتن لەسەر فۆرمە کۆتاییەکانی پڕۆژە دۆکیومێنتەکان کە بڕیارە دەربچن، ئەوانیش بریتین لە “بەیاننامەی کۆتایی” و “پلانی کار بۆ جێبەجێکردنی بنەما و ئامانجەکانی کۆڕبەندی هاریکاری عەرەبی-ڕووسی بۆ ماوەی ٢٠٢٦-٢٠٢٨”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕێ باران بارین تاكو 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

نەینەوا … گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح

ڕه‌شنووسی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو بوو

سەڵاح