zagros news agency

راپۆرتێکی ئەمریکی: هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق راپرسییەکە لەسەر سەروەری بەرامبەر حەشدی شەعبی

 

سایتی “میدڵ ئیست مۆنیتۆر”ـی ئەمریکی هۆشداری دەدات کە عێراق لەبەردەم “بژاردەی کارەساتباردایە” لە نێوان سەروەری راستەقینە و مانەوەی حەشدی شەعبی و پشتبەستنی بە ئێران.

راپۆرتەکە پێی وایە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی 11ـی تشرینی دووەم تەنها پێشبڕکێیەکی حزبی نییە، بەڵکو راپرسییەکە لەسەر خودی سەروەری و دیاریکردنی داهاتووی خەڵک.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە حەشدی شەعبی لە هەموو کایەکانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری عێراقدا چەسپاوە و بووەتە هێزێکی ئەمنی، ئامێرێکی سیاسی و دزۆکراتی، ئەمەش سەروەریی عێراق دەکاتە خەیاڵ. هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران بۆ دابینکردنی دراوی قورس پشت بە تۆڕەکانی گەندەڵی پەیوەست بە حەشدی شەعبی دەبەستێت.

لە کۆتاییدا، راپۆرتەکە دەڵێت هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی مەترسی کاردانەوەیەکی خوێناوی و توندوتیژی تائیفی هەیە، لەکاتێکدا هێشتنەوەی حەشدی شەعبی کۆتایی بە سەروەری دەهێنێت و تووڕەیی ئەمریکا دەهێڵێتەوە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا عێراقییەکان گۆڕانکاری هەڵدەبژێرن یان مێژووی شکست دووبارە دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپی Tiktok دەبێتە ئەپێکی ئەمریکی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

سەڵاح