zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ ئاشکرا کرا

 

لە یاریەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی فەڕەنسا کەوتە نێو گێژاوی پێکانی ئەستێرەکانی و کیلیان مباپێ لە یاری ڕابردووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی بەردەوامی بە یاری کردنی بدات.

 

ڕۆژنامەی لیکویپ ئەوەی ئاشکرا کردوە هیچ گومانی تێدا نییە کیلیان بەهۆی ئەو پێکانەوە ناتوانێت بەرامبەر ئایسلەندا یاری بکات و بەوهۆیەوە شاندی هەڵبژاردەکەی جێـهـێـشـتوە گەڕاوەتەوە مەدرید و لەوێش پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوەتەوە.

 

بەپێی نوێترین بشکنینی پزیشکی پێکانەکەی کیلیان بەهۆی شەکەتی و ماندوێتیەوەیە و یاریزانەکە پێکانەکەی مەترسیدار نییە وە هەفتەی داهاتووش دەتوانێت بگەڕێتەوە ڕاهێنانی بەکۆمەڵ لەگەڵ تیپەکەی،بەڵام هێشتا ترس هەیە لەگەورە بوونی پێکانەکەی بۆیە چاودێری تەواو دەکرێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز پێکبهێنێت

سەڵاح

جولیان ئه‌سانژ ئازاد کرا

سەڵاح

فیلمێکی نوێ جۆنی دێپ و پێنیلۆپی کروز کۆدەکاتەوە

ART