نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بە 59 دۆلار و 69سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

