zagros news agency

خوێندنی باڵا بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییان دا

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی ڕایگەیاند قوتابیانی تازە وەرگیراو سێ مانگ مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی بێهاوتا.

رۆژی سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی خوێندکاران و قوتابییان و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێرا و دروست نەبوونى قەرەباڵغى و بەربەست بۆیان، ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییان دا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەزیری خوێندنی باڵا بریاری دا بە پێدانى مۆڵەت بۆ ماوەى 3 مانگ بۆ وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکانەوە لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ قەداسەتی پاپا فرانسیس خواست

سەڵاح

بەهۆی پرۆژەكانی پارتییەوە (گوگڵ ماپ) ناچارە هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە

یاسین

زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بۆ دووهەزار و 168 پڕۆژەی رێگا لە نێو شارەكاندا خەرج كراوە

یاسین