zagros news agency

‎دانیشتوانی سەر سنور دلخۆشن بە نەمانی شەر لە ناوچەكە

دوای ئەوەی پە-كە-كە بریاری دا خۆی هەلبوەشێنێتەوە هاولاتیانی سەر سنور دلخۆشن بەو بڕیارە بە تایبەت ئەوانەی گوندەكانیان بەهۆی شەڕەوە چۆلكردووە دەلێن دوای وەستانی شەڕ دەتوانین بچینەوە سەر گوندەكانمان دەست بە كشتوكال ئاژەلداری بكەینەوە .

میرزا حوسێن خەلكی گوندی سپیندارێیە لە بەری چیایی گارە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند چەندین سالە بەهۆی شەرەوە گوندەكەمان چۆلكردووە دوای ئەوەی پە كە كە بریاریدا خۆی هەلبوەشێنێتەوە دلخۆشین بەو بریارە بەلكو شەر لەو ناوچانە نەمێنێت بتوانین جارێكی تر بگەرێینەوە سەر گوندەكانمان دوبارە ئاوەدانی بكەینەوە بگەرینەوە سەر باغ و بێستانەكانمان .

قادر برادۆستی ڕەوەندێكی ناوچەی برادۆستە ئەویش دەلێت شەرێ ناوچەكە ئێمەی لە كوێستانەكان بێبەش كردووبوو بەو هیواییەن جارێكی تر ڕوو لە كوێستانەكانمان بكەینەوە خەریكی ئاژەلداری بین لە ماوەی رابردوو دووچاری زیانێكی زۆربووین بەهۆی بۆردومانەكانەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. بەڕازیل و ئوروگوای بە یەکسانی و بە خاڵێک ڕازیبوون

یاسین

کۆمپانیایەکی چینی جۆرە برگەیەکی SSD دروست دەکات

یاسین

حزبوڵڵای لوبنان کوژرانی جێگرەوەی حەسەن نەسڕوڵڵای پشت‌ڕاست کردەوە

یاسین