zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری شرناخ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە بەرەوپێشەوەبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و وێڕای ئاماژەدان بە ڕەهەندە ئیجابیەکانی ئەو پڕۆسەیە داوای کرد سەرۆک بارزانی لە پشتیوانییەکانی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی تورکیا بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە فەرهەنگی و ئابووری و بازرگانییەکانی پارێزگای شرناخ و هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای هەولێر کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی ٧٨٠ هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

سەڵاح

ئاژانسی (BBC): زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێ هێشتووە

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

یاسین