باقر جه‌بر زوبێدی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئینجاز و سیاسه‌توانی ناسراوی عێراقی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: “پێگه‌ی (میدیا لاین)ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه، دیارده‌یه‌ك په‌یدا بووه له عێڕاق كه بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی عێراقییه‌كان كه ئه‌ویش بریتیه له بوونی پزیشكی ساخته و نائاماده بۆ كاری پزیشكی.”
ئه‌وه‌شی نووسیوه: “پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه عێراق رووبه‌ڕووه‌ی كێشه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه له بڕوانامه ئه‌كادیمییه‌كاندا كه ساخته كراون و به به پاره و به‌رتیل كڕدراون ئه‌وه‌یان له‌ناوخۆی عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كراوه، بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی به‌ناو پزیشك له عێراق هۆكارن بۆ زۆری رێژه‌ی مردن و هه‌ڵه‌ی زه‌قی پزیشكی.”
زوبێدی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، بوونی پزیشكیی ناشاره‌زا مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی مردنی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها زۆری هه‌ڵه‌ی پزیشكی به‌ڵگه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئه‌و دیاره‌ده‌یه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵییه و بڕوانامه‌ی پزیشكی ساخته به كه‌سانێك دراوه كه ئێستا كاری پزیشكی ده‌كه‌ن و ڕێگه‌یان پێ ده‌ده‌ن كار و یاری بكه‌ن به ته‌ندروستیی خه‌ڵكه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه، هۆكارێكی تری زۆری ئه‌و دیارده‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پزیشكێكی زۆری بیانی ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن و به ئاسانی و ئازادیی له‌م پارێزگاوه ده‌ڕۆن بۆ پارێزگایه‌كی تر و به‌شێكیان قوتابی كۆلێژه پزیشكییه‌كانن و هێشتا خاوه‌نی بڕوانامه نیین كه ئه‌وه‌یان له شاره‌كانی باشووری عێراق زیاتر بووه‌ته دیاره‌ده و بۆ نمونه به‌شێك له‌و پزیشكه سووریانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌می شاره‌زاییه‌وه، هه‌ڵه‌ی پزیشكی زه‌قیان كردووه.

