کۆمیسیۆنی یەکێتیی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیا بڕیارە سبەی ١٥هەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات. لەم کۆبوونەوەیەدا، کۆمیسیۆنەکە گوێ لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی گەنجان و ژنان دەگرێت بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا، گوێ لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی گەنجان دەگرێت.
لە قۆناغی دووەمدا، کۆمیسیۆنەکە گوێ لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنانی خاوەنکار، پیشەیی و مافەکانی ژنان دەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە، دامەزراوەی خێزانەکانی سەربازانی تورکیا، سکاڵایەکی لەبارەی دروشمەکانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە تۆمار کرد، کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) درابوون. نوێنەری دامەزراوەکە ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیریی پرۆسەی ئاشتی دەکەن، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە پشتگیریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن.

