zagros news agency

ئەستێرەیەک پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید دەکات

 

سەرەڕای داخستنی دەرگای مێرکاتۆی گواستنەوەی یاریزانان،بەڵام هێشتا مشتومڕ و بابەتەکانی گواستنەوەی یاریزانان درێژەیان هەیە،کە یانەکان لەئێستاوە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو جگە لەمێرکاتۆی ئەم زستانە و لەئێستاشدا ڕیاڵ مەدرید وەک یەکێک لەو یانانە دەببینرێت بۆ ئەو ئامادەکاریە.

 

 

هەواڵەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشکرا کرد کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئیبراهیما کۆناتێ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول قسەی کردوە کۆناتێش ڕازی بووە تاکو پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵ مەدرید.

 

پێشتریش ڕیاڵ مەدرید هەوڵیداوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکەش پێشتریش ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت،کە ڕەنگە هاوینی 2026 بابەتەکە ببێتە ڕاستی و کۆناتێ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بارسا شکستی بە ناپۆلی هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

ڕامۆس بووە خاوەنی یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا

sarkar

کەریم بێنزیما دەگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

یاسین