zagros news agency

دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی گه‌نمی جووتیاران دەکرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکرێت.

سایلۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئاگەداری جووتیاران دەکەینەوە، ئەمرۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەست بەدابەشکردنی چەکی جووتياران دەکرێت، کە لە زنجیرە 906 دەستپێدەکات تاوەکوو زنجیرەی 940، ئەوانەی گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە پارەکانیان لە بانکی  TBIوەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان ل لە 50 تۆن بۆ خوارەەوە ڕادەستی سایلۆ کردووە دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان.

سایلۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەوانەی زیاتر لە 50 تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە چاوەڕێی بەغدا دەکەین بۆ دابینکردنی پارە، هەرکات بەغدا پارەکەی نارد ئاگەداریان دەکەینەوە.

دەشڵێت: ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی حەماس کوژرا

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی سەرۆک ترەمپ بۆ كاروبارى سووريا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

دڵشاد

کۆمپانیای OpenAI ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بووەوە

یاسین