بانکی رافیدەین نووسینگەکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی حەشدی شەعبی داخست و بڕیاری دا بگوازرێتەوە بۆ لقێکی تر لە بەغدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە کە “بانکی رافیدەین، دوای رەزامەندیی بانکی ناوەندی/ بەشی چاودێری، نووسینگەکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی حەشدی شەعبی لە ئەمڕۆوە داخست و ژمێرە داراییەکانی گواستەوە بۆ لقی سهبع قوسوور لە بەغدا.”
زیاتر روونی كردهوه، “پڕۆسەی داخستنەکە چەند رۆژێک دوای ئەو سزایانە دێت کە گەنجینەی ئەمەریكا بەسەر کەسایەتی و قەوارە و دامەزراوەکاندا سەپاندنی، لەوانە کۆمپانیای ئەلموهەندیس.”
هەروەها، بەپێی سەرچاوەکە، داخستنەکە دوای ماوەیەک دێت لە راگەیاندنی وەزیری راگەیاندنی یەمەن دەربارەی داخستنی لقی بانکی رافیدەین لە یەمەن و کۆتاییهێنان بە چالاكییه دارایی و بانکییەکەی، ئەوەش بەهۆی گومان لەسەر پارەدارکردنی حووسییەكان.”

