zagros news agency

عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

 

بەرەبەیانی ئەمرۆ ١٦\١٠\٢٠٢٥ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە عومڕەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)،لە سنووری عەرەعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

 

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند ئەم عومڕەکارە خەڵکی کەلارە وتەمەنی هەشتا و هەشت ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە بەداخەوە ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوای سعوودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.

 

گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە پەیوەندییان کردووە بە حاجی عەلی خاوەن کۆمپانیای حەج و عومڕە کە ئەو عومڕەکارەی لەگەڵدا بووە ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو عومڕەکارە و گوتی : بە بەردەوامی دوو فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری عەرعەر دەوام دەکەن تاوەکوو کارئاسانی بۆ عومڕەکارانی کوردستان بکەن و تا بەرەبەیانی ئەمرۆ فەرمانبەرانمان لە عەرعەر هاوکاربوونە تاوەکوو تەرمی ئەو عومڕەکارە بەرێ کراوە بۆ رومادیش لەویش ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ دابینکردنی هەر شتێک تاوەکوو تەرمی ئەو عومڕەکارە دەگاتەوە شاری کەلار.

 

ئێمە بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.

 

سەبارەت بە ژمارەی ئەو عومڕەکارانەی کە تاوەکوو ئێستا لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کاروان ستونی رایگەیاند : ئەمە دەیەمین عومڕەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بکات و یەکەم عومڕەکاری کوردە کە لە دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە قسمەتی وا دەبێت کە تەرمەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەخاک بسپێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن لە بەرامبەر حزبوللا هەنگاو بنێت

یاسین

عێراق بۆ هاوردەکردنی غاز ڕوو لە کەنداو دەکات

سەڵاح

ترەمپ؛ کوڕەکەم هەوادارێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆیە

یاسین