لە چوارچێوەی كارەكانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکانی ئاو و لە پێناو سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتییان و دابینکردنی ئاوی پاك و شیاوی خواردنەوە، لەلایەن تیمەكانی بەڕیوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر دەستكرا بە:-
1- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی پونگینەی سەر بە ناحیەی هیران
2- چاککردنی کەم و کوڕییە تەکنیکیەکانی پڕۆژەی ئاوی قەندیل- شەقڵاوە.
3- لێدانی بیر بۆ گوندی دوین
4- جێبەکێکردنی پڕۆژەی ئاوی گردەچاڵ – کۆڕێ
5- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی کوردستان، لە ناحییەی باسرمە.
6- لێدانی بیر بۆ گوندی پەلکانە، لە ناحیەی دێگەڵە.
7- دروستکردنی عەمباری کۆنکرێتی ئاو بۆ گوندی ئامۆکان، لە سنووری قەزایی هەریر.
8- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی بیۆکان لە مەلائۆمەر.


















