zagros news agency

فەڕەنسا جەخت لەسەر پێویستیی چەکداماڵینی دەستبەجێی حەماس دەکاتەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ “العربییە”، جەختی لەسەر پشتیوانیی پتەوی پاریس بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی فەڵەستین کردەوە و داوای چەکداماڵینی دەستبەجێی حەماسی کرد، بەو پێیەی چەکەکانی حەماس گەورەترین لەمپەرن لەبەردەم دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینیی سەقامگیر و دیموکراتیدا.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە غەززە لە داهاتوودا دەبێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوو و سەربەخۆدا، لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە بەڕێوە ببرێت. ئەم وەزارەتە هەروەها داوای بەڕێوەبردنی نێودەوڵەتیی ئەم پرسەی کرد.

پاسکال کۆنفاڤۆرۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی دروستکردنی شارۆچکە ئیسرائیلییەکان لە کەناری ڕۆژاوا، بە لەمپەرێکی جیدی لەبەردەم ئاشتی و چارەسەری دوو دەوڵەتیدا زانی و جەختی کردەوە کە ئەم کارانە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشن.

سەبارەت بە داهاتووی غەززە دوای جەنگ، گوتەبێژە فەڕەنسییەکە گوتوویەتی کە کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر ئەوەی کە حەماس نابێت هیچ ڕۆڵێکی سیاسی یان ئەمنیی لە کەرتی غەززەدا هەبێت. ئەو گوتیشی کە ئەم هەڵوێستە بە هەماهەنگییەکی نزیک لە نێوان فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوبەشە ئەورووپی و عەرەبییەکاندا وەرگیراوە.

بە گوتەی گوتەبێژی حکوومەتی فەڕەنسا، چەکەکانی حەماس گەورەترین لەمپەرن لەبەردەم دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینیی سەقامگیر و دیموکراتیدا و ئەم گرووپە دەبێت دەستبەجێ چەک دابماڵێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری دا کە مانەوەی چەک لە دەستی حەماسدا نەک تەنها هەڕەشەیەکی بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە، بەڵکو فەڵەستینییەکانیش زیاتر تووشی ئازار و گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بە “نایاسایی” ناوبرد

سەڵاح

وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە

یاسین

ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هاووڵاتیانی توڕەکردووە

سەڵاح