zagros news agency

حەماس ئافرەتێکی فەڵەستینی و دوو منداڵەکەی بە مووشەکی ئاڕ پی جی کوشت

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی غەززە، گرووپی حەماس بە هێرشکردنە سەر ماڵی پیاوێک کە گومان دەکرا هاوکاریی دەسەڵاتدارانی ناوچە فەڵەستینییەکانی کردبێت و گرووپێکی چەکداری لە غەززە دامەزراندبێت، ئافرەت و دوو منداڵەکەی کوشت. ئەم ڕووداوە ڕۆژی سێشەممە ڕووی دا.

میدیاکانی غەززە ڕایانگەیاندووە کە گرووپی حەماس بە مووشەکێکی ئاڕ پی جی هێرشی کردووەتە سەر ماڵی ئەو پیاوە لە گەڕەکی شووجاعییەی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە. لە ئەنجامدا، هاوژینەکەی بە ناوی ئولفەت ئەبو عەجووە و دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی زەید و یووسف ئەبو عەجووە، کە هەردووکیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، کوژراون.

ئەو پیاوە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، پێش ئەوەی گرووپی حەماس لە ساڵی ٢٠٠٧ بە توندوتیژی دەسەڵاتی کەرتی غەززە بگرێتە دەست، وەک کارمەندێکی فەرمیی دامەزراوە ئەمنییەکانی ناوچە خۆبەڕێوەبەرەکانی فەڵەستین کاری کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو پیاوە لەبەردەستدا نییە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕاپۆرتگەلێک بڵاو بوونەتەوە کە ئەم گرووپە دەیان فەڵەستینیی لەسێدارە داوە کە گومان دەکرا دژی گەڕانەوەی حەماس بۆ دەسەڵات بن.

بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، حەماس نابێت دووبارە ئیدارەی کەرتی غەززە بگرێتە ئەستۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاڵیبان: کچانی ئەفغانی بەبێ مێرد یان برایان ناتوانن بۆ ته‌واوكردنی خوێندن بچنه‌ پاكستان

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر سەرجەم پلیتەكانی یاریی نێوان (هەولێر و زەورا)ـى كڕیەوە و یارییەكە بۆ هاندەران بە خۆڕایی دەبێت

سەڵاح

بۆ یه‌كه‌مجار ئۆکرانیا به‌شداری لە مەشقێکی سه‌ربازی ناتۆدا كرد

سەڵاح