zagros news agency

بڕیارە لە ئەمەریکا خۆپیشاندانی ملیۆنی بکرێت

 

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 18ـ10-2025،  بە ملیۆنان کەس لە نیویۆرکەوە تا سانفرانسیسکۆ بەشداریی خۆپیشاندان لە دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بکەن.

بزووتنەوەی ‘نۆ کینگز’ خۆپیشاندانەکە ڕێکدەخات لە دروشمەکەشیاندا دەڵێن: “سەرۆک پێی وایە دەسەڵاتەکەی ڕەهایە، بەڵام لە ئەمەریکا ، ئێمە هیچ پاشایەکمان نییە و خۆمان رادەستی ئاژاوە و گەندەڵی و دڵڕەقی ناکەین.”

بریارە ئەمڕۆ شەممە، زیاتر لە دوو هەزار و 700 خۆپیشاندان لە شارەکانی گەورە و بچووکەکانی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت، بەتایبەت لە نزیک شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەمەریکا لە ‘مارۆلۆگۆ’ لە فلۆریدا کە پشووەکانی تێدا بەسەر دەبات.

ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن: پێشبینی دەکەن ملیۆنان کەس بەشداریی بکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا، یەکەم ڕۆژی گردبوونەوە کە لەلایەن خودی بزووتنەوەکەوە رێکخرابوو و نزیکەی 300 ڕێکخراو لەخۆگرتبوو، ملیۆنان کەس لە هەموو تەمەنەکان گردبوونەوە، ئەمەش بە گەورەترین خۆپیشاندان هەژمار کرا لەوکاتەی دۆناڵد ترەمپ گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی.

لەو ڕۆژەدا دۆناڵد ترەمپ بە نمایشێکی سەربازی بەرفراوان لە شەقامەکانی پایتەختی ئەمەریکا یادی لەدایکبوونی 79 ساڵەی خۆی کردەوە .

دۆناڵد ترەمپ کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا هەڕەشەی کرد بە هێزێکی زۆر وەڵامی خۆپیشاندەران بداتەوە، ئەم هەفتەیە لە کەناڵی فۆکس نیوز گوتی “ئەوان من وەک پاشایەک نیشان دەدەن. من پاشا نیم.’

کاربەدەستانی پارتەکەی ترەمپ، ئیدانەی خۆپیشاندانەکانی داهاتوویان کرد و بە تیرۆر بەراوردیان کرد.

مایک جۆنسن سەرۆکی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەو خۆپیشاندانەی بە “کۆبوونەوەیەکی ڕق و کینە لە دژی ئەمەریکا” وەسف کرد و جەختی کردەوە “گرەو دەکەم کە تیایاندا لایەنگرانی حەماس و ئەنتیفا دەبینن.” کە بزووتنەوەی ئەنتیفا لە ئەمەریکایە و بەم دواییانە لەلایەن ترەمپ خرایە لیستی تیرۆرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆنزا لە چەند پارێزگایەکی ئێران گەیشتووەتە ئاستی ئاگادارکردنەوە

سەڵاح

هێڵی ١٣٢ کەیڤی، لەنێوان وێستگەی بازیان- ڕانیە، بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر، جێبەجێ کر

سەڵاح