zagros news agency

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانی عێراقی مۆڵەتی داوە بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی بۆ دروستکردنی دەرمانی شێرپەنجە لەوانە شێرپەنجەی مەمک.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکوومەت پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی خۆجێیکردنی پیشەسازی دەرمانە، هەروەها بۆ یەکەمجار لە عێراق، کۆمپانیای کارگەی دروستکردنی دەرمانی عێراقی مۆڵەتی بە کۆمپانیای ئەوروپی Pharmacare دا بۆ دروستکردنی دەرمانی چارەکردنی حاڵەتە شێرپەنجەییەکان، لەوانەش شێرپەنجەی مەمک، لەگەڵ چارەسەری palbociclib .

ئاماژەی بەوەش کردووە، “کۆمپانیاکە لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراوە و ئەمەش کاریگەری ئەو چارەسەرانە پشتڕاستدەکاتەوە کە لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەمدەهێنرێن”.

وەزارەتەکە “هەوڵەکانی کرێکاران و خاوەن کارگەکانی دەرمانسازی لە کەرتی تایبەت و حکوومی” بەرز نرخاند، جەختی لەسەر “پشتیوانیکردنی پیشەسازی دەرمان بەگوێرەی ئەو کۆنتڕۆڵانەی کە وەزارەت داناوە کردەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانکۆی سۆران تەواوی مامەڵەکانی دەکاتە ئەلیکترۆنی

سەڵاح

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: داوا له‌ئه‌مه‌ریكا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م پشكی بودجه‌ی كوردستان له‌وێوه‌ دیاری بكه‌ن و پارێزبه‌ندی بۆ دابنرێت

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یاسین