ڕوانگەی “ئیکۆ عێراق” رێنمایی نوێی بڵاوکراوەی بانکی ناوەندیی بۆ سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی وڵات ئاشکرا کرد کە پەیوەستن بە پڕۆسەکانی گواستنەوەی دراو و گومرگ کە تایبەتن بە پێویستییەکانی پەسەندکردنی وەسڵە بازرگانییە تایبەتەکان.
ئیکۆ عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بانکی ناوەندی بڕیاری داوە کۆمەڵێک زانیاری سەرەکی بخرێتە ناو وەسڵە بازرگانییەکان، لەوانە: مەرجەکانی گواستنەوە و پارەدان، بەها و دراوی وەسڵەکە، کۆدی گومرگی جیهانی”، هەروەها ناونیشانی هاوردەکار و شوێنی گەیشتن، پێناسەی وردی کاڵاکە، وڵاتی سەرچاوە، هێما بازرگانییەکەی، بڕ و یەکەی پێوانەکردن و نرخی یەکە و کۆی گشتی”.
روونی کردەوە، “لە گشتاندنەکەدا باس لەوە کراوە کە یەکێک لەو وەسڵانه پەسەند دەکرێت: وەسڵی بازرگانیی کۆتایی، یان وەسڵی سەرەتایی کە گرێبەستی فرۆشتنی لەگەڵ بێت، بەمەرجێک وەسڵی کۆتایی هەموو زانیارییەکانی وەسڵی سەرەتایی لەخۆ بگرێت”.
بەگوێرەی راگەیەندراوی “ئیکۆ عێراق”، “جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە لە تشرینی دووەم 2025 دەست پێدەکات و ئاماژەی بەوەدا کە “ئامانج لە بڕیارەکە رێکخستنی پڕۆسەکانی گواستنەوەی دارایی دەرەکییە و بەهێزکردنی شەفافیەت و وردبینییە لە گومرگکردندا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئۆتۆماتیککردنی نیشتمانی”.
ڕوانگەکە پێی وایە “ئەم هەنگاوە چەندین لایەنی ئەرێنی لەگەڵدایە، دیارترینیان بەهێزکردنی یەکخستنی ڕێکارەکان و کەمکردنەوەی هەڵەکان لە مامەڵە بازرگانییەکاندا، جگە لە پشتیوانیکردنی پڕۆژەی ئۆتۆماتیککردنی گومرگەکان”.


