zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات

ئەمڕۆ هەینی 12/19 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د.بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR )،

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛

برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح ، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR):

بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مایەی خۆشحاڵیمانە کە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان ، سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێدەگەیەنین .
وێڕای پیرۆزباییمان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ بەڕێزتان دەردەبڕین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/19

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێک بۆ سەدان فەرمانبەری گرێبەست دەرچوو

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو

سەڵاح

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەڵاح