لەڕووداوێکی سەیردا لەنێو بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا لەکاتی مشتومڕ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراق لەناکاو یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندی بە پێشکەشکاری بەرنامەکەوە دەکات و هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ (ضیاء حوسێن) دەکرێت ئەم کارەش کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە هەرایەکی گەورە دروست دەکات لەشەقامی وەرزشی.
ئەو یاریزانەش (سامر سەعید)ی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراقە و لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەدا تەلەفون بۆ پێشکەشکارە دەکات و پێیدەڵێت؛ مەهێـڵـە لەوێ بڕوات ئێستا خۆم دێم و چارەی ئەو کەسە دەکەم
دوای ئەو قسەیە ضیاء بەرنامەکە جێدێـڵـێـت و دەچێت لە بنکەیەکی پۆلیسی بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر سامر سەعید تۆمار دەکات.
ضیاء دوای ئەو بابەتە لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوک بڵاوی دەکاتەوە و دەڵێت؛ ئەگەر من هەر شتێکم لێبێـت سامر بەرپرسە و دەستی ئەوی تێدایە
دوای ئەو ڕووداوە شەقامی وەرزشی داوای سزادانی سامر دەکەن چونکە پێیان وایە ئەوە دژی ئازادی ڕۆژنامەگەریە و ترساندنی ڕەخنەگرانە لە ئاستی یانەکان و هەڵبژاردەی عێراق.
“سەرکار ڕێبوار”

