پارێزگاری ههولێر له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك رایگهیاند، ئەمڕۆ شەممە 2025.10.18، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەى دووسایدی (گۆمەسپان – سماقووڵی)مان بەسەرکردەوە، کە لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوژمەی ( 210 ملیار دینار) بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام و بە دەستى کرێکارى خۆماڵى لەلایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ دروستكراوە و لەو نزیكانە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتییان دەكرێتەوە .
وتیشی، وێرای دەستخۆشیمان لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکاران و کۆمپانیایی هێمن گرووپ، کە شەو و ڕۆژ بێ وەستان کاریان لەو پڕۆژە گرنگەی شاری هەولێر كردووە، کە ڕێگایەکى ستراتیژى و گرنگە و هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی ) بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ڕێگای ( گۆمەسپان – سماقووڵی ) بە درێژی 30 كیلۆمەتر بۆتە دووساید، جگە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان، لە ڕووی گەشتیاری و بازرگانیشەوە سوودی زۆری دەبێت بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.











